نه‌وا
بۆریس جۆنسن به‌هۆی توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ برایه نه‌خۆشخانه و له‌وێش به‌هۆی خراپبونی باری ته‌ندروستییه‌وه گواسترایه‌وه بۆ یه‌كه‌ی چاودێری چڕی، له ئێستادا باس له‌وه‌ده‌كرێت ته‌ندروستی جێگیره.
"ئۆڵیڤه‌ر داودن" وه‌زیری رۆشنبیری رۆژی پێنج شه‌ممه وتی: "ره‌وشی ته‌ندروستی بۆریس جۆنسن به‌ره‌و باشبون ده‌چێت و دۆخی جێگیره و هه‌ستاوه‌ته سه‌ر پێ و له‌گه‌ڵ ستافی پزیشكی ده‌دوێت".
پێشتریش دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وتی: "واپێده‌چێت بۆریس جۆنسن ئێستا باشتر بێت".
له‌وكاته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له یه‌كه‌ی چاودێری ته‌ندروستی چڕدایه، حكومه‌تی بریتانیا رووبه‌ڕوی دوو بابه‌تی گرنگ ده‌بێته‌وه، ئایا چۆن بتوانێت هه‌ڵكشانی بودجه‌یه‌كی گه‌وره بۆ خه‌رجیه‌كانی ده‌وڵه‌ت دابین بكات بۆ یارمه‌تیدانی ئابوریه داڕماوه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ئایا كه‌ی ده‌توانێت ده‌ست بكاته‌وه به خاوكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی له‌كاركه‌وتنی كاروباری وڵات.
سه‌رك وه‌زیری به‌ریتانیا "بۆریس جۆنسن" ته‌مه‌ن 55 ساڵا ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردو له نه‌خۆشخانه‌ی "سانت تۆماس" هێڵرایه‌وه به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رمی به‌رده‌وام و كۆكه، رۆژی دووشه‌ممه‌ش به‌په‌له گه‌یه‌ندرایه یه‌كه‌ی چاودێری ته‌ندروستی چڕ و ئۆكسجینی پێدرا به‌ڵام نه‌خرایه سه‌ر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد.