نه‌وا-كاروان مه‌حمود
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی ئه‌و داوایه‌ی كراوه، پێویسته هه‌رێمیش پابه‌ندی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بێت، بۆیه باشتره له‌گه‌ڵ عیراق گفتوگۆ بكات و له‌و 250 هه‌زار به‌رمیله كه‌مبكرێته‌وه كه ده‌درێته كۆمپانیای سۆمۆ، ته‌نها ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش له‌گه‌ڵ به‌غدا گره‌نتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه.
كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتیه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی له په‌رله‌مانی كوردستان به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند "سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عیراق نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وزه‌ی عیراقی كردووه، داواده‌كات به‌غدا وه‌كو ئه‌ندامێكی رێكخراوی ئۆپیك پابه‌ندبێت به كه‌مكردنه‌وه‌ی 1.6 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌كراو و له‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته هه‌رێمی كوردستانیش به‌رده‌كه‌وێت، له كاتێكدا به‌پێی لێدوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، به‌وه‌ش ده‌بێت بڕێكی كه‌مبكرێته‌وه، پێم وابێت بڕه‌كه 23%یه به‌پێی ئه‌و ورده‌كارییانه بێت".
گه‌زنه‌یی راشیگه‌یاند "پرسی گرنگ ئه‌وه نییه بزانرێت هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته ژێر ئه‌و داواكارییه یاخود نا، پێشتریش وتومه ده‌بێت له ئێستادا لیژنه‌یه‌كی دانوستان له هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق بكرێته‌وه له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له‌رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ-وه، گفتوگۆكه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك بێت بڕی كه‌مكردنه‌وه‌كه له‌و 250 هه‌زار به‌رمیله بێت، كه رۆژانه له رێگه‌ی سۆمۆوه هه‌نارده ده‌كرێت، ئه‌مه ته‌نها رێككه‌وتنێكی گونجاوه له‌و دۆخه ده‌ربازبین".
له‌باره‌ی كاریگه‌ریی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتیه‌كان وتی "گرنگه له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم گره‌نتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بكات و بۆ ئه‌وه‌ش باشتره بچێته‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیرا كاتق و شاندێك ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌وه‌ش ته‌نها رێگه‌یه كه بتوانرێت گره‌نتی موچه‌ی پێ بكرێت، پێچه‌وانه‌كه‌ی ره‌نگه بمانخاته كێشه‌وه".