نەوا-
وەزارەتی تەندروستی عیراق لینكی فۆڕمی دامەزراندنی بۆ دەرچوانی تەندروستی هەرێم بڵاوكردەوە.
لە چوارچێوەی رێنماییەكاندا وەزارەتی تەندروستی عیراق رایدەگەیەنێت، ساڵح مەهدی حەسناوی وەزیری تەندروستی عیراق بانگهێشتی دەرچوانی هەرێمی كوردستان دەكات لە كۆلێژەكانی پزیشكی، تەندروستی، تەكنیكی، و پەرستاری و پەیمانگا تەكنیكی و پەرستارییەكان كە پزیشكی دەیانگرێتەوە كە لە رێگەی لینكێكەوە فۆڕمی دامەزراندن پڕ بكەنەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، دەرچوانی خوێندنی ساڵی 2022-2023 كە ئارەزوی دامەزراندن دەكەن فۆڕمی ئەلیكترۆنی پڕبكەنەوە لەڕێگەی ئەم لینكەوە.