ئێران.. ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا گەیشتە سەرووی 79 هەزار كەس

17/04/2020 جیهان

نەوا
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران 79 هەزار كەسی تێپەڕاند و لەو ژمارەیەش نزیكەی پێنج هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.
كیانوش جەهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردودا هەزار و 499 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 89 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەو وڵاتە تۆمار كراون.
وتیشی، تا ئێستا 79 هەزار و 494 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون و چوار هەزار و 958 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران باسی لەوەشكرد، 54 هەزار و 64 تووشبوو تا ئێستا چاكبوونەوە و باری تەندروستی سێ هەزار و 563 كەسیش لە تووشبوانی كۆرۆنا ناجێگیرە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group