نه‌وا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جارێكی تر داوای كرد ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی چه‌ك به ئێران درێژ بكاته‌وه.
مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له تویتێكدا رایگه‌یاندووه، ئێران گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆره له جیهان و گه‌مارۆ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته شه‌ش مانگی دیكه كۆتاییان پێدێت.
نوسیویشیه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌و سزایه درێژنه‌كرێته‌وه، ئێران ده‌بێته هۆی ده‌ستپێكردنی پێشبڕكێی كڕینی چه‌ك له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست.
ساڵی 2015 ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ فرۆشتنی چه‌كی به ئێران قه‌ده‌غه كرد، بڕیاره ئه‌و ماوه‌یه له تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ كۆتایی پێبێت.
پێشتریش چه‌ند جارێك مایك پۆمپیۆ و به‌رپرسانی تری ئه‌مریكی داوایان كردبوو، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی چه‌ك به ئێران درێژ بكرێته‌وه.
روسیا كه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان مافی ڤیتۆی هه‌یه رایگه‌یاندووه، ده‌نگ به درێژكردنه‌وه‌ی سزا سه‌ربازیه‌كانی سه‌ر ئێران نادات.