نه‌وا - سه‌عید عه‌بدوڵڵا - هه‌ولێر
به‌هۆی بێكاربونیان له‌ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر خاوه‌ن دوكانه‌كانی له‌نگه گردبونه‌وه‌یه‌كیان سازكرد و داواى كردنه‌وه‌ى دوكانه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر نا خۆیان دوای رۆژی 23ی مانگ دوكانه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
له‌گردبونه‌وه‌كه‌دا خاوه‌ن دوكانه‌كان درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان نابینن و ده‌ڵێن ئه‌و ماوه‌یه كه دوكانه‌كانیان داخراوه زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتوه.
هیوا ئه‌حمه‌د خاوه‌نی دوكانێكی ناو بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر به ڕادیۆی نه‌وای وت "به‌ر له هاتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، كه كۆتایی وه‌رزی زستان بوو بایی ملیۆنان دۆلار جلوبه‌رگ و كه‌ره‌سته‌ی جوانكاریی جۆراوجۆر بۆ بازاڕه‌كه هێنراوه، هه‌مووی گومرگ و كرێی لێدراوه، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشت، ئێستا هه‌مووی ده‌رگای له‌سه‌ر داخراوه، بۆیه جگه له‌وه‌ی كه‌وتوینه‌ته زیانێكی زۆره‌وه، ئێستاش رێگه ناده‌ن دوكانه‌كانمان بكه‌ینه‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوكانداران ده‌سته‌یه‌كیان له‌ناو خۆیان دروستكرد تا سه‌ردانی پارێزگاى هه‌ولێر بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ژوری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاكه له‌وباره‌یه‌وه قسه بكه‌ن، چونكه ئه‌وان بڕیاریانداوه دوای 23ی مانگ دوكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه و چیتر دایناخه‌ن.
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا چه‌ندین گردبونه‌وه و خۆپیشاندانى كاسبكار و دوكاندارانی ناو شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه و داواى رێگه‌پێدان ده‌كه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كانیان.