نه‌وا
له دژی به‌رده‌وامی كه‌ره‌نتینه و داخستنی كارگه و بازاڕه‌كان له چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مریكا خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه له چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌و وڵاته به سه‌دانی هاوڵاتی كۆبوونه‌وه و داوای هه‌ڵگرتنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان كردووه.
هاوكات دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ژیان به چه‌ند قۆناغێك ئاسایی ده‌كرێته‌وه و ده‌ستده‌كرێته‌وه به جوڵه‌ی ئابوری و بازرگانی و قۆناغی یه‌كه‌میش له‌و ویلایه‌تانه ده‌بێت كه ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تێیاندا كه‌متره.
چه‌ند رۆژێكه ژماره‌ی تووشبوون و مردن به كۆرۆنا له ئه‌مریكا دابه‌زیوه و ئه‌مه‌ش به ئاماژه‌یه‌ك بۆ تێپه‌ڕاندنی لوتكه‌ی كۆرۆنا له‌و وڵاته داده‌نرێت.
تا ئێستا 740 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له ئه‌مریكا تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه زیاتر له 39 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.