روسیا.. زیاتر لە پێنج هەزار و 500 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

21/04/2020 جیهان

نەوا
دەسەڵاتدارانی روسیا ئاشكرایانكرد، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردودا زیاتر لە پێنج هەزار توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوە، هەروەها 51 كەسی دیكەش گیانیانلەدەستداوە.
دەسەڵاتدارانی روسیا لە نوێترین ئاماردا بڵاویانكردوەتەوە، لەو 24 كاتژمێرەدا پێنج هەزار و 642 توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵاتدا تۆماركراون، بەوەش كۆی گشتی توشبوان گەیشتە 52 هەزار و 763 كەس.
رونیشكراوەتەوە، 51 توشبوی دیكە بە ڤایرۆسەكە گیانیانلەدەستداوە و كۆی گشتی قوربانیان گەیشتوەتە 456 كەس، تائێستاش سێ‌ هەزار و 873 توشبو چاكبونەتەوە.
سەرەڕای ئەوەی لە چەند مانگی سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، روسیا كۆنترۆڵی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەی كردبو و تەنها چەند حاڵەتێكی كەمی تێدا تۆماركرابو، بەڵام لەماوەی رۆژانی رابردودا ڤایرۆسەكە لەو وڵاتەش دەستی بە بڵاوبونەوە كرد و رۆژانە ژمارەیەكی زۆر توشبو تۆماردەكرێن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group