نێچیرڤان بارزانی: بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كارێكی ناده‌ستورییه‌

28/04/2020

نه‌وا
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ناكرێت مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌ پرسێكی سیاسی و بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌ كارێكی ناده‌ستووری و نایاسایی له‌ قه‌ڵه‌م دا.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی سێشه‌ممه‌ 28ی نیسانی 2020 له‌گه‌ڵ جێنین پلاسخارت نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كۆبووه‌وه‌ و تاوتوێی چه‌ند پرسێكیان كرد، داوای له‌ نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، رۆڵی خۆی بگێڕێت.
 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای دابینكردن و پاراستنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی، هه‌رێمی كوردستان پشتگیری له‌ مسته‌فا كازمی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی فیدراڵیی عێراق ده‌كات‌ و هیوای خواست بتوانێت له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا حكومه‌ته‌كه‌ی پێكبهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group