نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی دوپاتیده‌كاته‌وه، كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی له كۆتاییه‌كه‌یدایه، داواكاریی شیعه‌كانیش بۆ گۆڕینی كاندیدی وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ك خۆی ماوه و نابێت به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان به وه‌زاره‌ت و كه‌سێكه‌وه ببه‌سترێته‌وه.
شیروان میرزا ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق، له میانی به‌شدارییكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆ نه‌وا، قسه‌ی له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی كرد، رایگه‌یاند، كابینه‌كه له كۆتاییه‌كه‌یدایه، به‌تایبه‌ت دوای دوو سێ دانیشتنی ئه‌م دواییه‌ی نێوان لایه‌نه شیعیه‌كان، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت له هه‌فته‌ی داهاتوودا كابینه‌كه‌ی بنێرێته په‌رله‌مان و داوای دانیشتنی متمانه‌دان بكرێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی وتیشی "ئێمه ده‌مانوێت له به‌غدا به‌شێك بین له چاره‌سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداش بكه‌ین".
دوپاتیشیكرده‌وه، تا ئێستا داواكاریی شیعه‌كان بۆ گۆڕینی كاندیدی وه‌زاره‌تی دارایی له‌لایه‌ن كورده‌وه ماوه و له‌و باره‌یه‌وه جۆرێك له لێكتێگه‌یشتنیش له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو یه‌كێتی، به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا نه به وه‌زاره‌ت و نه به كه‌سێك ناگۆڕنه‌وه.