نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، هه‌شت توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ 19 له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستنیشانكران و یه‌كێك له توشبوه‌كانیش سه‌رچاوه‌كه‌ی نادیاره.
ده‌ره‌نجامی نوێ ...
له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، هه‌شت توشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستنیشانكران، كه حه‌وت تووشبوو دانیشتووی گه‌ره‌كی سێتاقانه هه‌موویان به‌ركه‌وته‌ی تووشبوێكی پێشووی ته‌لار سیتیه له ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان كه له‌نێویاندا سێ ئافره‌ت ته‌مه‌نه‌كانیان (٨٥)، (٤٣)، (٣٦) ساڵن و چوار منداڵ ته‌مه‌نه‌كانیان (١٢)، (١٠)، (٦)، (٥) ساڵن.
تووشبووی هه‌شته‌م كوڕێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ دانیشتووی قه‌زای سۆرانه و تا ئیستا سه‌رچاوه‌ی به‌ركه‌وته‌ی تووشبوونه‌كه‌ی نادیاره.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
٣٠ نیسان ٢٠٢٠