پلاسخارت بۆ سیاسییەكان: عیراق كاتی زیاتری بەدەستەوە نییە

02/05/2020 جیهان

نەوا
جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكانی لە عیراق دەڵێت "قەیرانە قوڵەكان عیراقیان بەرەو داهاتویەكی نادیار بردوە"، بەپێویستیشی دەزانێت بە خێرایی و بە پشتگیرییەكی فراوان حكومەت پێكبهێنرێت.
پلاسخارت لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی "قەیرانە قوڵەكان عیراقیان بەرەو داهاتویەكی نادیار بردوە، ئەو قەیرانە هەمەجۆرانە بەردەوامیشن لە ئاراستەكردنی عیراق بەرەو نادیار".
لەو چوارچێوەیەشدا بە پێویستی دەزانێت بە زوترین كات حكومەتی نوێی عیراق پێكبهێنرێت، بەشێوەیەكیش بێت لەسەر ئاستێكی فراوان پشتگیری بكرێت.
نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان رونیكردوەتەوە، رێككەوتنی سیاسی نیشانەیە بۆ پێگەیشتنی سیاسی و سەرچاوەی نەرمی نواندنە، وەك بیرخستنەوەیەكیش بۆ سیاسییەكان دەڵێت "عیراق كاتی زیاتری بەدەستەوە نییە".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group