نه‌وا
دوای دیار نه‌مانی بۆ ماوه‌یه‌ك و بڵاوبونه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌ی زۆر كه كیم جۆنگ ئون سه‌ركرده‌ی كۆریای باكور ژیانی له مه‌ترسیدایه به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری دڵی و هه‌ندێك هه‌واڵیش له‌سه‌ر مردنی بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام میدیای فه‌رمی ناوه‌ندیی كۆریای باكور ڤیدیۆی كیم جۆنگ ئون-ی بڵاوكرده‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ناوه‌ندیی كۆریای باكور ڤیدیۆی نوێی كیم جۆنگ ئون-ی بڵاوكرده‌وه كه له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی په‌یینی كیمیایی له باشوری پیۆنگ یانگی پایته‌خت به‌شداری كردوه و خۆی قردێله‌ی كردنه‌وه‌ی كارگه‌كه‌ی بڕیوه.
لای خۆیشیه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌واڵی ده‌ركه‌وتنی كیم جۆنگ ئون، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پرێس كۆنفرانسی رۆژانه‌یدا وتی "پێمباشه قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌كه‌م و له‌كاتی گونجاو‌دا كۆمێنتمان ده‌بێت".