نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، له كۆی دوو هه‌زار و 854 پشكنینی نوێ ده‌ركه‌وتووه، 66 كه‌سیان تووشی كۆرۆنا بوون.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، 35 تووشبووی نوێ له به‌غدان، 17 كه‌سیان له به‌سڕه و شه‌شیان له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وانیتر له كه‌ركوك، كه‌ربه‌لا، موسه‌نا، واست و سه‌ڵاحه‌دینن.
ئاشكراشی كردووه، له 24 كاتژمێری رابردوودا یه‌ك كه‌س به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه و 59 كه‌سیش چاكبوونه‌وه كه زۆرینه‌یان له به‌غدان.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، تا ئێستا دوو هه‌زار و 219 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه 95 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 473 كه‌سیش چاكبوونه‌وه.