نه‌وا
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، دوای چه‌ندین جار ئاگاداركردنه‌وه، سۆران عومه‌ر هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشكه‌ش نه‌كردووه و خۆی ده‌دزێته‌وه، بۆیه داوا له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه رێكاره‌كان بگیرێته‌به‌ر، تا راستییه‌كان روون ببنه‌وه و سنورێكیش بۆ ناوزڕاندن و تۆمه‌تهه‌ڵبه‌ستنی ناوبراو دابنرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر داواكاریی لابردنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاوكرده‌وه، ده‌ڵێت "دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه چه‌ندین تۆمه‌تی ناڕاست و بێ بنه‌مای ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، سه‌رۆكی داواكاری گشتی داوای كردووه په‌رله‌مانتاری ناوبراو به‌ڵگه‌ی پێویست له باره‌ی تۆمه‌ته‌كانی، راده‌ستی لیژنه‌ی مافی گشتی له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی بكات و راستی تۆمه‌ته‌كانی بسه‌لمێنێ، ئه‌گینا تۆمه‌ته‌كانی ده‌چنه خانه‌ی بوختان و ناوزڕاندن و سه‌ره‌نجام روبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام دوای چه‌ندین جار ئاگاداركردنه‌وه، ناوبراو هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی پێشكه‌ش نه‌كردووه و خۆی ده‌دزێته‌وه، بۆیه داوا له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، رێكاره‌كان بگیرێته‌به‌ر تا راستییه‌كان روون ببنه‌وه و سنورێكیش بۆ ناوزڕاندن و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنی ناوبراو دابنرێت".
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌ت راشیگه‌یاندووه "خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن سه‌رۆكی حكومه‌ت له رابردوودا چه‌ند پشوودرێژ بووه به‌رامبه‌ر ناوزڕاندن و تۆمه‌تی به‌شێك له په‌رله‌مانتاران، به‌لام خه‌ریكه ئه‌م بابه‌ته ده‌بێته دیارده‌یه‌ك كه له په‌نای كاری په‌رله‌مانتاری، بۆ مه‌به‌ستی سیاسی رای گشتی چه‌واشه ده‌كرێت".
فه‌رمانگه‌كه ده‌شڵێت "بۆ ئاگاداری هه‌موو لایه‌كیش بابه‌تی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانی له رووی یاساییه‌وه رێگه‌پێدراوه و به واتای لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی نییه، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كی یاسایی و مه‌ده‌نییه و هه‌ر كاتێك په‌رله‌مانتار یاسا پێشێل بكات، به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان مادده (24) پارێزبه‌ندیی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێت تاكو دادگا بتوانێت له رووی یاساییه‌وه رێكار و رێچكه‌ی خۆی بگرێته‌به‌ر و كه‌سی پێشێلكار ڕوبه‌رووی یاسا بكرێته‌وه".