په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: ده‌نگ به‌ كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌ده‌ین

05/05/2020 عێراق

نه‌وا
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كه‌ن و وه‌ك یه‌كێتی ده‌نگ به‌ كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌ده‌ن.
شیروان میرزا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی چوار شه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عیراق له‌باره‌ی ده‌نگدان به‌ كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌كات و ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌ كابینه‌ نوێیه‌كه‌.
وتیشی: "پێشتر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پشتیوانی خۆی بۆ كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌ربڕیوه‌ پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان راوێژ كرابوو".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group