نه‌وا
ئه‌مریكا دژی بڕیارنامه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان وه‌ستایه‌وه كه تیایدا داوای راگرتنی هه‌موو جۆره شه‌ڕ و توندوتیژیه‌ك كرابوو به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه.
ماوه‌ی دوو مانگ بوو ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی ره‌شنوسی وه‌ستاندن و راگرتنی شه‌ڕ و توندوتیژی بوو له ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.
به‌وته‌ی دیپلۆماته‌كانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، ئه‌مریكا ته‌نها یه‌ك رۆژ له دوای ره‌زامه‌نی نیشاندان له سه‌ر ره‌شنوسی بڕیارنامه‌كه، پشتیوانی خۆی كشاندۆته‌وه و بڕیارنامه‌كه‌ی ڤیتۆ كردووه.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه ئه‌مریكا دژی ئه‌وه بووه، كه راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه به‌ناو و رۆژڵی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بكرێت.
پێشتر ئه‌مریكا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌وه تۆمه‌تبار كردبوو لایه‌نگری له چین ده‌كات و هیچ ئاماژه‌یه‌كی به رۆڵی په‌كین له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له جیهان نه‌كردووه.