نەوا
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، 76 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراون و سێ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە و 41 تووشبووش چاكبوونەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی عێراق، 54 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا لە بەغدا، 17 لە بەسڕە، دو لە ئەنبار و لە هەر یەك لە پارێزگاكانی واست، میسان و سەڵاحەدینیش یەك حاڵەت تۆمار كراون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە لە بەغدا دوو تووشبوو لە دیالەش تووشبوویەكی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
رونیشیكردۆتەوە، 41 تووشبووی كۆرۆنا لە 24 كاتژمێری رابردوودا چاكبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق تا ئێستا دوو هەزار و 679 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە ولاتەكەدا تۆمار كراون، لەو ژمارەیە 107 كەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 702 كەسیش چاكبوونەوە.