كازمی: عیراق نابێتە گۆڕەپانی یەكلایی كردنەوەی ململانێكان

09/05/2020 عێراق

نەوا
سەرۆك وەزیرانی عیراق لەكۆبوونەوەیدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا رایگەیاند، وڵاتەكەی نابێتە گۆڕەپانی یەكلایی كردنەوەی ململانێكان.
نووسینگەی راگەیاندنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، كازمی پێشوازی لە ماسیو تیولەر، باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێك، لە دیدارەكە، كازمی جەختی لە هەماهەنگی و هاوكاری نێوان ئەمەریكا و عێراق كردووەتەوە لە بوارەكانی ئابووری، ئەمنی، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئامادەكاریی بۆ گفتوگۆ ستراتیجییەكان.
ئەوەش خراوەتەرشوو، كە كازمی رایگەیاندووە، عیراق نابێتە گۆڕەپانی یەكلایی كردنەوەی ململانێی وڵاتان و نابێتە شوێنێكیش بۆ دەستدرێژی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و دۆست.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group