نه‌وا
شه‌وى رابردوو خۆپیشاندانه‌كانى چه‌ند پارێزگایه‌كى عیراق په‌ره‌یانسه‌نده‌وه و دروشمى مانه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران له ده‌سه‌ڵات و خراپى خزمه‌تگوزاریه‌كانیان به‌رزكردبوه‌وه و داوایانكرد حكومه‌تی نوێ پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عیراقى بڵاویانكردوه‌ته‌وه، شه‌وى رابردوو خۆپیشاندانه‌كانى عیراق توڕه‌یى زیاتریان به‌خۆیانه‌وه بینى و خۆپیشانده‌ران چه‌ندین دروشمى جیاوازى وه‌ك نه‌بونى خزمه‌تگوزارى و مانه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران له حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمییان به‌رزكردبوه‌وه. هه‌روه‌ها داوایانكرد حكومه‌تی نوێ پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت.
به‌پێى زانیاریه‌كان، له چه‌ندین پارێزگاى عیراق له شه‌قامه‌كان ئاگركرانه‌وه و له‌پارێزگاى واست ئاگر به‌ردرایه باره‌گایه‌كى پێشوى رێكخراوى به‌در، كه هادى عامرى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات و یه‌كێكه له لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كانى حكومه‌ت و نزیكه له كۆمارى ئیسلامى ئێران، هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران له‌رێگه‌ى سوتاندنى تایه‌ى ئۆتۆمبێله‌وه رێگه‌ى سه‌ره‌كى "دیوانیه – نه‌جه‌ف"یان داخست.
سه‌ره‌تاى خۆپیشاندانه‌كانى شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و خواروى عیراق بۆ مانگى 10ى ساڵى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه و ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوو به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه وه‌ستێنران، به‌ڵام له‌سه‌روبه‌ندى پێكهێنانى حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى خۆپیشانده‌ران گه‌ڕانه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان، تائێستاش له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه نزیكه‌ى 550 خۆپیشانده‌ر كوژراون و هه‌زارانى تریش برینداربون.