ئێران: ئامادەین سەرجەم گیراوەكان لەگەڵ ئەمریكا ئاڵوگۆڕ پێبكەین

10/05/2020 جیهان

نەوا
ئێران ئامادەیە سەرجەم گیراوەكان لەگەڵ ئەمریكا ئاڵوگۆڕ پێبكات، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش دەسەڵاتی تاران بە رژێمی نازی دەچوێنێت.
ماڵپەڕی "خەبەر ئۆنلاین" لەزاری عەلی رەبیعی وتەبێژ بەناوی حكومەتی ئێرانەوە بڵاویكردەوە، كە وڵاتەكەیان ئامادەیە سەرجەم زیندانییەكان لەگەڵ ئەمریكا ئاڵوگۆڕ پێبكات، بەڵام تائێستا واشنتۆن هیچ وەڵامێكی فەرمی لەوبارەیەوە نەداوە.
رەبیعی وتوشیەتی "هەست بە نیگەرانی و دڵەڕاوكێ دەكەین لەبارەی سەلامەتی و تەندروستی ئەو ئێرانیانەی لە گرتوخانەكانی ئەمریكادان..بۆیە سەلامەتی ئێرانییەكان لەسەردەمی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا دەخەینە ئەستۆی ئەمریكا".
لەلایەكی دیكەوە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە یادی دوو ساڵەی كشانەوەی وڵاتەكەی لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵا ئێران بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت "75 ساڵ لەمەوبەر ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی بەیەكەوە رێككەوتن جیهان لە نازیەكان و ئایدۆلۆژیەكەی رزگاربكەن، كە لەسەر بنەمای رقلێبونەوە بنیادنرابو".
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ روبەڕوی هەڕەشەیەكی مەترسیداری تر دەبنەوە، كە لە رێگەی رژێمێكی تاوانكاریی دیكەوە لەسەر ئاسایشی هەرێمی هەیە، بۆیە داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن بچێتە بەرەكەیانەوە بۆ وەستاندنی گەورەترین پاڵپشتیكەری دژایەتی جووەكان.
پۆمپیۆ پێی وایە، دوای كشانەوە لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، ئەمریكییەكان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش زیاتر پارێزراون، هەروەها تەئكیدیشی لەسەر بەكارهێنانی سەرجەم رێگە دیپلۆماسیەكان كردوەتەوە لەپێناو رێگەگرتن لە كڕینی چەك و خۆپڕچەككردن لەلایەن ئێرانەوە، كە هاوشێوەی رژێمی نازییە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group