نەوا
دوای زیاتر لە مانگێك لە نەبوونی هیچ حاڵەتێكی كۆرۆنا، توشبویەكی ڤایرۆسەكە لە شاری ووهانی چین تۆماركرا.
كۆمسیۆنی تەندروستیی نیشتیمانیی چین لە راگەیەندراوێكدا ئامارەكانی 24 كاتژمێری رابردووی قوربانییانی كۆرۆنای لە چین بڵاوكردەوە، رایگەیاندووە، 13 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە لە تەواوی وڵاتەكە تۆماركراون، كە یەكێكیان لە شاری ووهانی پایتەختی هەرێمی هوبی تۆماركراوە و لەناوخۆی شارەكە توشی ڤایرۆسەكە بووە.
شاری ووهان بە سەرچاوەی بلاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دادەنرێت و ماوەی 35 رۆژ بوو هیچ توشبویەكی تێدا تۆمارنەكرابوو.
دەركەوتنەوەی كۆرۆنا لە شاری ووهان لە كاتێكدایە، كە حكومەتی چین دەستی كردوە بە ئاساییكردنەوەی ژیان لە وڵاتەكە، قەدەغەی هاتووچۆ لەسەر ووهان هەڵگیرا و رێگە بە هاتنەدەرەوەی دانیشتوان درا.