دەسەڵاتی دادوەری بڕیاری ئازادكردنی خۆپیشاندەرە دەستگیركراوەكانی عیراقی دا

10/05/2020 عێراق

نەوا
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق، لەسەر داوای ئەنجومەنی وەزیرانی نوێی عیراق، بڕیاری دا بە ئازادكردنی ئەو خۆپیشاندەرانەی دەستگیركراون.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، هەماهەنگ لەگەڵ داواكەی مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، ئەنجومەنی باڵای دادوەری تەواوی دادگاكانی ئاگاداركردووەتەوە كە دۆسێی خۆپیشاندەرانیان دەچێتە بەردەست، ئازادیان بكەن.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق راشیگەیاندووە، پێشتریش دادوەرەكانی ئاگاداركردوەتەوە خۆپیشاندەران ئازادبكەن، بەو پێیەی خۆپیشاندان مافە بەپێی ماددەی 38ی دەستوری عیراق، تەنها ئەو خۆپیشاندەرانە نەبێت، كە كارێكی پێچەوانەی یاسای دژی دامەزراوەكانی دەوڵەت، یان دژی كەسێك ئەنجامدابێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group