نەوا
بەرپرسانی تەندروستیی روسیا ئاشكرایانكرد، زیاتر لە 11 هەزار توشبوی كۆرۆنا و 88 گیانلەدەستدانی دیكە بە ڤایرۆسەكە تۆماركراون، كۆی گشتی توشبوانیش لە تەواوی وڵاتەكەدا 200 هەزار كەسی تێپەڕاند.
ئەمڕۆ بەرپرسانی تەندروستیی روسیا لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەیان بەوەداوە، لەماوەی 24 كاتژمێردی رابردودا 11 هەزار و 12 توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و بەوەش كۆی گشتی گەیشتوەتە 209 هەزار و 688 توشبو.
هەروەها 88 گیانلەدەستدانی دیكە بە ڤایرۆسەكە تۆماركراون و كۆی گشتی قوربانیانی پەتای كۆرۆنا گەیشتوەتە هەزار و 915 كەس، تائێستاش 34 هەزار و 306 توشبو چاكبونەتەوە.