نه‌وا
دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 1ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له مانگی ئایاردا به‌رده‌وامه و بڕیاره رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه موچه‌ی چه‌ند شوێنێكی دیكه دابه‌ش بكرێت.
له‌وباره‌یه‌وه كه‌ناڵی كوردستان 24 له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، رۆژی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه 11 و 12ی مانگی 5، موچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانییه سیاسییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له رۆژانی داهاتودا واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه ئاشكراده‌كرێت.
له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتونه‌ته مانگی ئایار و داواش ده‌كرێت ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان ده‌ستپێبكرێته‌وه، به‌ڵام زۆرینه‌یان موچه‌ی مانگی 1ی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتوه و دیار نییه تا جه‌ژنی ره‌مه‌زان هه‌مووان شایسته داراییه‌كانیان وه‌رده‌گرن یان نا.