نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی دهۆك له راگه‌یاندراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، له دهۆك سێ توشبوی دیكه‌ی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10-5-2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی دهۆك، راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: "سێ توشبوی دیكه‌ی كۆرۆنای نوێ چاكبوونه‌ته‌وه، ئێستاش هیچ توشبویه‌كی كۆرۆنا له دهۆك نه‌ماون".
ته‌ندروستیی دهۆك ئه‌وه‌شی خستووه‌ته روو، له سه‌ره‌تای په‌یدابوونی په‌تای كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا، 19 توشبوی كۆرۆنا له دهۆك تۆمار كرابوون، ئێستاش سه‌رجه‌میان چاكبوونه‌ته‌وه.