نه‌وا
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ترسناكی ڤایرۆسی كۆر‌ونا له هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه‌و له دۆخێكی باشداین.
سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، "ترسناكی ڤایرۆسی كۆر‌ونا له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستاندا نییه، به‌ڵام ترسناكی ئه‌و نه‌خۆشییه له جیهانداو له وڵاتانی ده‌وروبه‌رماندا بوونی هه‌یه‌و ڤایرۆسه‌كه سنور نازانێت و ده‌بێت رۆژانه پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بین".
له‌باره‌ی به‌رده‌وامی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌گه‌ڵ ژوری ئۆپراسیۆنه‌كان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ گفتۆكان به‌رده‌وامن و ئاسانكاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان ده‌كرێت و بۆ كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كانیش رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانمان ئاماده‌كردووه و راده‌ستی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی ده‌كه‌ین تاوه‌كو هاووڵاتیان پابه‌ندبن له‌كاتی چوونه مزگه‌وته‌كان".