نه‌وا-لاڤه كورده
به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌مه‌به‌ستی پێش‌گرتن له زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه زیاتر له دوو مانگه ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن داخراون و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم-یش رۆژی 6ی ئه‌م مانگه له‌كاتی ئاماده‌بونی له دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌رگای قوتابخانه‌كان ته‌نها بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كرێنه‌وه.
ده‌رباره‌ی ئاماده‌كاریه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی، مامۆستا به‌كر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆ نه‌وادا وتی "ئێمه هه‌مو سه‌رنجمان خستۆته‌سه‌ر ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه، كه به رێكوپێكی به‌ڕێوه‌بچێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ مامۆستایان و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ین و له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه له‌سه‌ر شێوازی تاقیكردنه‌وه‌كان و رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستیه‌كان بۆ هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه گفتوگۆمان كردوه و به‌رده‌وامیش ده‌بین و ده‌بێت هه‌موو ئه‌وه‌ش به ته‌واوی خوێندكاران بگات و ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له رۆژی 1-6 تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كات و ته‌نها ئه‌وه‌ی له وه‌رزی دووه‌مدا خوێندراوه، داخڵ ده‌بێت ئه‌گه‌ر ته‌نها په‌ڕه‌یه‌كیش بێت، ئه‌وه‌ی به ئه‌لیكترۆنیش خوێندكار وه‌ریگرتوه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ تاقیكردنه‌وه داخڵ نابێت.
هه‌ر له به‌رنامه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به لایه‌نی ده‌روونی خوێندكاران له‌م بارودۆخه‌دا، دكتۆر كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی پسپۆڕی ده‌رونی وتی "ده‌بێت قوتابیان و كه‌سوكاریان وا بیربكه‌نه‌وه له‌م بارودۆخه‌دا ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته توشی ڤایرۆسه‌كه بونایه یاخود كه‌سێكیان له‌ده‌ستبدایه وه‌ك وڵاتانی ئه‌وروپا چیان به‌سه‌رهاتوه، ئه‌وكات چی ده‌بو؟ ئه‌گه‌ر ساڵێكی خوێندنیش بفه‌وتایه زۆر ئاسایی بو، چونكه ژیان و ته‌ندروستی كه‌سه‌كان زۆر گرنگتره. هه‌روه‌ها ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه به‌هۆی بایكۆت و قه‌یرانه‌وه سیستمی په‌روه‌رده وایلێهاتوه و بگره ئێستا بارودۆخه‌كه زۆر ئاسایی تریشه".