نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن رایده‌گه‌یه‌نێت، سیسته‌می تاك و جوتی تاكسی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و پاس و مینی پاسیش ده‌ست به‌كار ده‌كه‌نه‌وه.
ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، دوای راوێژ له‌گه‌ل هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و ته‌ندروستی بڕیارماندا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاركردنی تاكسیه‌كان به سیسته‌می تاك و جوت له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ، به‌پێی مه‌رجه‌كانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
وتیشی: "بڕیاریشماندا به ده‌ست به‌كاربون و ئاسایی كردنه‌وه‌ی كاره‌كانی مینی پاس و پاسه‌كان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌پێی مه‌رجه‌كانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆڕۆنا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كاركردنی هاتوچۆی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نێوان پارێزگاكان له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه و چاوه‌ڕێی به‌یانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ین له‌وباره‌یه‌وه.