نه‌وا
په‌یجی ته‌ندروستی هه‌ولێر چاكبونه‌وه‌ی دوو نه‌خۆشی توشبو به ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاندو ئاشكراشیده‌كات، تا ئێستا 196 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه.
دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه، 2 نه‌خۆشی توشبو به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بۆته‌وه.
ئه‌وه‌شی وتووه، "پشكنینی تایبه‌تی یه‌ك له‌دوای یه‌كیان بۆ كراوه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ بوه‌و بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه‌ماڵه‌وه‌و له ئێستادا كۆی گشتی چاكبووه‌كانیش گه‌یشته 196 كه‌س.