نه‌وا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی ده‌وامی رۆژانه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه ده‌ركرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له نوسراوێكدا كا ئاراسته‌ی گشت پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و گشت فه‌رمانگه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كردووه و تێیدا چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی كاته‌كانی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته روو، كه ده‌وامی ئاسایی له كاتژمێر 9 به‌یانی بۆ كاتژمێر 1 ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت بۆ رۆژانی یه‌كشه‌ممه تا چوارشه‌ممه، بۆ رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ش له كاتژمێر 9ی به‌یانی تا كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ ده‌بێت، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ده‌سه‌ڵات ده‌درێته ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی یه‌كه‌ی ژمێریاری سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی رێژه‌ی ده‌وامكردنی فه‌رمانبه‌ران به‌شێوه‌ی نۆره (تناوب) به‌مه‌رجێك گشت فه‌رمانبه‌ران و ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان بگرێته‌وه به‌پێی پێویستی فه‌رمانگه‌كه و نه‌وه‌ستانی كاره‌كان.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه، كه ده‌بێت گشت مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كانی خۆپاراستن جێبه‌جێ بكرێت و سیستمی ئێشكگری وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه له‌و شوێنانه‌ی كاری پێده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه، ئه‌م فه‌رمانه له رۆژی 11ی 5ی 2020ه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.