نه‌وا
خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و تیمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت كۆبۆوه‌و پشتگیری خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن بۆ جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی چاكسازی حكومه‌ت دوپاتكرایه‌وه.
میدیای فه‌رمی بزوتنه‌وه گۆڕان بڵاویكردووه‌ته‌وه، خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و تیمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت كۆبۆوه‌و پرسی چاكسازی و موچه و ژیانی خه‌ڵك تاوتوێكران.
باس له‌وه‌شكراوه له كۆبوونه‌وه‌كه كه رۆژی یه‌ك شه‌ممه ئه‌نجامدرا و رێكخه‌ری ژوری حكومه‌تی بزوتنه‌وه‌كه ئاماده‌ی بوو، پشتگیری خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن بۆ هه‌وڵ و ماندوبونی تیمی بزوتنه‌وه‌كه له حكومه‌ت و كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی چاكسازی حكومه‌ت دوپاتكرایه‌وه.