نه‌وا
به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، لیژنه‌یه‌كی یاسایی دروستكراوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه بازرگانییه‌كان له بازرگانان و به‌پرسێكیش له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت، "ئه‌و كاره له چوارچێوه‌ی یاسادا ده‌كرێت و هیچ رێگرییه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه وه‌ربگیرێنه‌وه".
د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچون له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی وتووه: "له یاسای ژماره دووی چاكسازی مادده‌ی 13دا هاتووه، كه پێویسته ئه‌و بازرگانانه‌ی قه‌رزیان له‌سه‌ره، بیگه‌ڕێننه‌وه و له لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان بڕیار دراوه و پێویسته وه‌زاره‌تی دارایی رێكاری یاسایی بگرێته به‌ر بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه بازرگانییه‌كان له بازرگانان و پێداچوونه‌وه به‌و موڵكانه‌دا بكرێت كه گه‌ره‌نتی كراون بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان، كه ئه‌و كاره‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سكرتاریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت".
وتیشی: "وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی داد و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان هاوكارده‌بن و له 10ی مانگه‌وه ده‌ست به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه بازرگانییه‌كان كراوه‌و بۆ ئه‌وه‌ش لیژنه‌یه‌كی یاسایی پێكهاتووه، كه ده‌ستی به كاری خۆی كردووه و هیچ رێگرییه‌كیش نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه وه‌ربگیرێنه‌وه".