نه‌وا
سه‌رباری دۆخی ئاگربه‌ست له ئیدلب، جارێكی تر پێكدادان له نێوان هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان و سوپای سوریا هاته ئاراوه و به هۆیه‌وه 22 كه‌س كوژراون.
له‌و باره‌وه روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، پێكدادانه‌كه له نێوان گروپێكی سه‌ر به قاعیده و سوپای سوریادا هاتوه‌ته ئاراوه و به هۆیه‌وه 15 سه‌ربازی سوری و حه‌وت چه‌كداری ئه‌و گروپه كوژراون.
له دوای رێككه‌وتنی نێوان روسیا و توركیا له باره‌ی راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له ئیدلب كه له شه‌شی ئادار واژۆكرا، ئه‌مه به قورسترین پێكدادان له‌و ناوچه‌یه داه‌نرێت.
به‌پێی ئاگربه‌سته‌كه پێویسته روسیا و هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر به‌رهه‌ڵستكاران له ئیدلب رابگرن و ئه‌و چه‌كدارانه‌ش هیچ هێرشێك نه‌كه‌نه سه‌ر سه‌ربازانی روسی و سوری.