نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆنا 88 كه‌سی تر ئه‌رێنی بووه كه زۆرینه‌یان له به‌غدان.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له كۆی دوو هه‌زار و 233 پشكنینی نوێی كۆرۆنا ئه‌نجامی پشكنینی 88 كه‌س ئه‌رێنی بووه، كه 59 كه‌سیان له به‌غدان.
راشیگه‌یاندووه، دوو تووشبووی دیكه له به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 32 تووشبووش چاكبوونه‌وه.
تا ئێستا له عیراق 127 هه‌زار و 153 پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجامدراون، كه ئه‌نجامی دوو هه‌زار و 767 كه‌سیان ئه‌رێنی بووه و له‌و ژماره‌یه 109 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 734 كەسیش چاكبوونەوە.
له ئێستادا له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق 924 تووشبووی كۆرۆنا له ژێر چاودێری پزیشكیدان.