نه‌وا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وه‌ڵامی په‌رله‌مانتارێكی پارتی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت، "ئێمه تاقم نین و ئه‌نجومه‌نێكی هه‌ڵبژێردراوی پارێزگای سلێمانین"، ده‌شڵێت، له چوارچێوه‌ی لامه‌ركه‌زییه‌تی داراییدا داوا ده‌كه‌ن ساڵانه بودجه بۆ پارێزگاكان ته‌رخان بكرێت بۆ پرۆژه‌كانیان و مووچه به پرسێكی ناوه‌ندی ده‌مێنێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له وتارێكدا باسی له لامه‌ركه‌زییه‌تی سلێمانی كردبوو و به داواكاریی تاقمێك ناویهێنابوو، ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له‌میانی به‌شداریكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆی نه‌وا رایگه‌یاند، ئه‌وان تاقم نین و ئه‌نجومه‌نێكی هه‌ڵبژێردراون و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه به زیاتر له ده‌نگی هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران بوونه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وه‌ڵامی ئه‌م قسه‌یه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتیشی دایه‌وه كه خه‌رجیی سلێمانی مانگانه 400 ملیۆن دۆلاره و چ گره‌نتییه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا ئه‌و پاره‌یه بۆ سلێمانی ده‌نێرێت؟ وتی: "نه‌مانوتووه بچین له‌كوێ پاره وه‌ربگرین و له‌كوێ وه‌رینه‌گرین". بۆیه روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و لامه‌ركه‌زییه داراییه دا كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوایكردووه و رایگه‌یاند، داوای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته داراییه‌كان ده‌كه‌ن، واتا هه‌موو پارێزگاكان ساڵانه بودجه‌ی خۆیان بۆ دیاریبكرێت له بودجه‌ی گشتیی هه‌رێم و خۆیان بڕیار له‌سه‌ر شێوازی پرۆژه‌كانیان بده‌ن.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین رونیشیكرده‌وه، پرسی مووچه به ناوه‌ندی ده‌مێنێته‌وه و لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، چونكه داهاته‌كانی سامانی ژێر زه‌وی ده‌چێته‌وه لای حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی، به‌ڵام چۆن فه‌رمانبه‌ران ئه‌ركیان له‌سه‌ره‌و ده‌وام ده‌كه‌ن، له‌به‌رانبه‌ردا ده‌بێت حكومه‌تیش شایسته داراییه‌كانیان دابین بكات.
له‌باره‌ی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم، ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، بانگه‌وازیان بۆ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه كردووه بێنه سه‌رخه‌ت و پرۆژه‌یه‌ك گه‌ڵاڵه بكه‌ن هی هه‌موو پارێزگاكان بێت و لامه‌ركه‌زییه‌ته‌كه بۆ هه‌موو پارێزگاكان بێت، ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه گشتگیر بێت شتێكی باشتر ده‌بێت.