نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار ده‌كات كه رۆژی دووشه‌ممه ده‌وامی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ده‌ست پێده‌كات و ده‌توانن بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان سه‌ردانیان بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك رایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا مامه‌ڵه‌كانی تۆماری یه‌كه‌م جار، گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی (تحویل)، نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت ئه‌نجام ده‌درێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌كاتی سه‌ردانیكردنی هاوڵاتییان پێویسته رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی له‌به‌رچاو بگیرێت و كۆبوونه‌وه‌ی زۆر دروست نه‌بێت و هه‌ر هاوڵاتییه‌ك له‌كاتی سه‌ردانیكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی ئه‌نجام بده‌ن وه‌ك به‌كارهێنانی (ده‌ستكێش و ده‌مامك).
هه‌روه‌ك داواشی كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییان ده‌كه‌ن پێویسته پابه‌ندبن به سیسته‌می سه‌ره‌گرتنی ئه‌لیكترۆنی و له‌سه‌ر كورسییه‌كان دابنیشن تا كاتی هاتنی سه‌ره‌ی خۆیان به‌مه‌به‌ستی دروست نه‌بوونی قه‌ره‌باڵغی له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌كاندا.