نەوا
لیژنەی باڵای تەندروستی عێراق بڕیاریدا قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا كاری پێبكرێتەوە.
بەپێی نوێترین بڕیاری لیژنەی باڵای تەندروستی قەدەغەی هاتوچۆ لە كاتژمێر 5 ی ئێوارە بۆ كاتژمێر 5 بەیانی بەردەوام دەبێت.
راشیگەیاندووە، لە جەژنی رەمەزاندا كار بە بڕیاری قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ دەكرێتەوە.
هاوشێوەی بەشێكی زۆری وڵاتانی جیهان بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە قەدەغەی هاتوچۆ لە عێراق راگەیەنراوە.