نه‌وا
له 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ حاڵه‌تێكی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمارنه‌كراوه و 5 توشبو له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك چاكبونه‌ته‌وه، به‌وه‌ش له ئێستادا ته‌نها 15 نه‌خۆش له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دوایین راگه‌یه‌ندراویدا ئاشكرایكردووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و 216 پشكنین ئه‌نجامدراون، به‌ڵام هه‌موویان نێگه‌تیڤ بوون و هیچ توشبویه‌كی كۆرۆنا تۆمارنه‌كراوه.
هه‌روه‌ها له پارێزگای هه‌ولێر دوو توشبوی كۆرۆنا چاكبونه‌وه و له دهۆكیش دوایین سێ توشبوی ڤایرۆسه‌كه چاكبوونه‌وه، به‌وه‌ش له ئێستادا له دهۆك هیچ توشبویه‌ك نه‌ماوه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كۆی گشتیی توشبوانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان 391 توشبوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 371 توشبویان چاكبونه‌ته‌وه و 5 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستاشدا ته‌نها 15 نه‌خۆش له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان، هه‌روه‌ها هه‌زار و 294 كه‌س له كه‌ره‌نتینه‌كاندا ماون.