نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له نه‌مانی مه‌ترسی كۆرۆنا ده‌كات و ده‌ڵێت "هێشتا مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ر به‌رده‌وامه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه، "له هه‌ندێك ده‌زگای میدیایی وا بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه مه‌ترسی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كوردستان نه‌ماوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بۆ هاووڵاتیانی رونده‌كه‌ینه‌وه، كه لێكدانه‌وه‌یه‌كی جیاواز بۆ ئه‌م بابه‌ته كراوه، ئاماژه زانستییه‌كان تا ئێستاش ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن، كه هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو تۆماركردنی توشبوی نوێ نه‌بوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه له جیهان و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و پارێزگاكانی تری عیراق هێشتا مه‌ترسیی بڵاوبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامه، هاوكات له هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كان و به‌ركه‌وتوان له كه‌ره‌نتینه‌كان هه‌ر ماوه".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌رده‌وام له راگه‌یاندراوه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبونی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی له شوێنه گشتیه‌كان و بڕیاره‌كانی خۆپارێزی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و په‌روه‌رده و ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌كه‌نه‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بن له پشكنین و گه‌ڕان به‌دوای توشبوان، ماوه‌ی زیاتر پێویسته بۆ دڵنیابون له كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوی ئه‌و نه‌خۆشیه و رێگه‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.