خانه‌قین.. داعش دوو جوتیاری رفاند و ته‌رمەكانیان دۆزرانه‌وه‌

11/05/2020

نه‌وا
دوای ئەوەی چەكدارانی داعش دوو جوتیاریان لە قەزای خانەقین رفاند، تەرمی هەردووكیان دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە قەزای خانەقین بە راگەیاندنەكانی عیراقی وتوە، شەوی رابردوو چەكدارانی رێكخراوی داعش دوو جوتیاریان لەكاتی كاركردن لەناو كێڵگەكانیان رفاندوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ تەرمی هەردوو جوتیارەكە لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە لە دەوروبەری خانەقین دۆزراونەتەوە، كە لەلایەن رفێنەرەكانەوە كوژراون.
ماوەیەكە پاشماوەكانی رێكخراوی داعش هێرشەكانیان لە چەندین ناوچەی عێراق چڕكردوەتەوە و رفاندن و كوشتنی جوتیاران و هاوڵاتیانی مەدەنیش یەكێكە لە كارەكانی ئەو چەكدارانە، بەتایبەتی لە ناوچە جێناكۆكەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group