نوسینگەی پارێزگاری هەولێر: چەند شوێنێك بە داخراوی دەمێننەوە

11/05/2020

نەوا
نوسینگەی پارێزگاری هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، دوای ئەوەی بڕیاری كردنەوەی بازاڕ و زۆربەی شوێنەكان دراوە، پێویستە ئەو شوێنانە و هاووڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن، ناوی ئەو شوێنانەش ئاشكرادەكات، كە بەداخراوی دەمێننەوە.

دەقی راگەیەندراوەكەی پارێزگای هەولێر :

رۆژی شەممە رێكەوتی 9-5-2020 ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر كۆبۆوە و گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-                

یەكەم/ هەموو ئەو شوێنانەی كراونەتەوە و كاردەكەن دەبێ پابەندی تەواوی رێنماییە تەندروستییەكان بن بۆ خۆپارێزی لەكۆرۆنا، هەر شوێنێك پابەند نەبێت ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.         
دووەم/ هێشتا مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆتایی نەهاتووە و پێویستە هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر زۆر بە هەستیارانە مامەڵە بكەن و خۆیان بەدووربگرن لە شوێنە قەرەبالغەكان و دەستكێش و دەمامك ببەستن.                                                                    
سێیەم/ یانەكانی مەی خواردنەوە، نێرگەلەكێشان، شوێنەكانی مەساج، هۆڵەكانی ئاهەنگ گێڕان، هۆڵەكانی پرسە، دانانی پرسە، سەردانی نەخۆش لە نەخۆشخانەكان، قەدەغەیە و شوێنەكانیش بەداخراوی دەمێننەوە.                                                                  

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر
11-5-2020

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group