نه‌وا
ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی ده‌ڵێت "له‌ئه‌نجامی پابه‌ندبونی هاووڵاتیان و به هه‌وڵ و دڵسۆزی هه‌موان توانیمان سه‌ركه‌وتوبین له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئێستا ده‌توانین بڵێین له دۆخێكی ته‌ندروستی جێگیرداین".
ئه‌مڕۆ 11-5-2020 له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه حكومییه‌كان، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی قائیمقامییه‌ت كۆبوه‌وه و رایگه‌یاند، تائێستا هه‌نگاوی باشیان ناوه له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا مه‌ترسییه‌كه له‌ئارادایه و پێویسته پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن و خۆیان به‌دوربگرن له به‌ریه‌ككه‌وتن و قه‌ره‌باڵغی به‌تایبه‌ت، كه ئێستا ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه و بازاڕ و زۆربه‌ی شوێنه‌كان كراونه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران و رێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، له فه‌رمانگه حكومییه‌كانی سلێمانی میكانیزمێكی نوێی خۆپارێزی گیراوه‌ته‌به‌ر.
وتوشیه‌تی "خۆشبه‌ختانه حاڵه‌ته‌كانی توشبون به كۆرۆنا له شاری سلێمانی و به‌گشتی هه‌رێمی كوردستان روی له كه‌مبونه‌وه كردوه و زۆرینه‌ی توشبوان چاكبونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نایه‌ت كه هیچ مه‌ترسیه‌ك نه‌ماوه، به‌ڵكو هێشتا مه‌ترسی له‌ئارادایه و پێویسته خۆپارێَزی بكرێت تا ئه‌وكاته‌ی كۆرۆنا به‌یه‌كجاری ماڵئاوایی ده‌كات".