نەوا
لە سبەینێوە كەشوهەوای هەرێمی كوردستان بەرەو گەرمای زیاتر دەڕوات.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ راگەیاند، بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی كوردستان بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری كەم، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 29 و سلێمانی 27 و دهۆك 26 دەبێت، لە كەركوكیش بەرزترین پلەی گەرما 32 پلە دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پلەكانی گەرما بەگشتی 2 بۆ 3 پلەی سەدی بەرزدەبنەوە و پێدەچێت بۆ رۆژانی داهاتوو پلەكانی گەرما بەرزتر ببنەوە.