نه‌وا
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستیى عیراق ئاشكرایكرد، له‌پێناو پاراستنى هاووڵاتیان به‌هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه قه‌ده‌غه‌ى گشتگیرى هاتوچۆ دوباره بسه‌پێنرێته‌وه.
ته‌میمى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا باسى له‌وه‌كردوه، به‌هۆى زیادبونى توشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له چه‌ندین ناوچه‌ى عیراق، كه مه‌ترسى ئه‌وه هه‌یه ببێته ناوه‌ندێكى په‌تای كۆرۆنا و بۆ ناوچه‌كانى دیكه بڵاوببێته‌وه، بۆیه هۆشداری به هه‌موولایه‌ك ده‌ده‌ن و پابه‌ندنه‌بونى زۆرینه‌ى دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه‌ش به رێنماییه‌كانه‌وه هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردن ڤایرۆسه‌كه‌یه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی عیراق ده‌ڵێت "به‌رده‌وامى به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبوان ناچارمان ده‌كات لێكۆڵینه‌وه له چه‌ند بژارده‌یه‌ك بكه‌ین، له‌وانه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى گشتگیری هاتوچۆ و داخستنى ناوچه‌كان له‌پێناو پاراستنى هاووڵاتیان له مه‌ترسیه‌كانى بڵاوبونه‌وه‌ى په‌تاكه و كه‌مكردنه‌وه‌ى كاره‌ساتى ته‌ندروستى".
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ته‌میمی ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه، مه‌ترسیه‌كانى ئێستا و به‌رده‌وامى به‌رزبونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبوانى په‌تاكه له وڵاتانى دراوسێ وا پێویست ده‌كات هاووڵاتیان پابه‌ندبن به قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى رێژه‌یى و رێنماییه‌كان به‌تایبه‌تى به‌كارهێنانی ده‌مامك له شه‌قام و شوێنى كار و كۆنه‌بونه‌وه‌ى ئایینى و كۆمه‌ڵایه‌تى و رۆشنبیرى و نه‌چونه‌ده‌ره‌وه له ماڵ ته‌نها كاتى پێویست نه‌بێت.
له‌ماوه‌ى رابردودا ژماره‌ى توشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له عیراق به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیان كردوه به‌تایبه‌تى له به‌غداى پایته‌خت، كۆى گشتى توشبوانیش گه‌یشتوه‌ته دوو هه‌زار و 767 كه‌س و له‌و ژماره‌یه 109 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 734یش چاكبونه‌ته‌وه.