سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین: پارتی بۆپۆست و پاره‌ له‌ به‌غداد به‌چۆكدا هاتووه‌

11/05/2020 عێراق

نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دژایه‌تی خۆی بۆ پێدانی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌ كاندیدی پارتی ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "پێویسته‌ بدرێته‌ كه‌سێكی كوردی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن رابردو پاك كه‌ باوه‌ری به‌ عیراقی فیدراڵ هه‌بێت".
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق  له‌ په‌یجی خۆی نوسیویه‌تی: "به‌ته‌واوه‌تی دژی ئه‌وه‌م پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بدرێته‌ پارتی و دژی كاندید كردنی فوئاد حسێن-یشم بۆ ئه‌و پۆسته‌، پارتی حه‌قه‌ بۆخۆی شه‌رم بكات ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت چونكه‌ ئه‌و هیچ باوه‌ڕی به‌ عیراق و سیاسه‌تی عیراق نیه‌و خودی فوئاد حسێن یه‌كێكه‌ له‌ قیاده‌كانی ریفراندۆمه‌ شكستخواردوه‌كه‌ و له‌ دیدارێكی په‌یمانگای واشنتۆن به‌ئاشكرا دانده‌نێ به‌ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی داعش و ده‌ڵێت (عیراق كۆتایی هاتووه‌ و داعش دراوسێمانه‌)".
ئه‌وه‌شی وتووه‌: "پێویسته‌ لایه‌ كانی تر رێگه‌ نه‌ده‌ن پارتی له‌ هه‌ولێره‌وه‌ خه‌ریكی بڵاوكرده‌وه‌ی رق و كینه‌ بێت به‌رامبه‌ر عیراق به‌ڵام بۆپۆست و پاره‌ له‌ به‌غداد به‌چۆكدا هاتووه‌".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group