نه‌وا
شاره‌وانی پێنجی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوڵاتیان ناچار نین جه‌ژنانه بده‌ن به‌و كارمه‌ندانه‌ی خۆڵی ماڵه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وه كارێكی خۆ ئاره‌زومه‌ندانه‌یه نه‌ك ناچاری.
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا شاره‌وانی پێنجی هه‌ولێر داوای له هاوڵاتیان كردووه له‌كاتی بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌ك په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی داواكردنی جه‌ژنانه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی پاككه‌ره‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه: "پێدانی جه‌ژنانه به كارمه‌نده‌كان ئاره‌زومه‌ندانه‌یه و ناچاری نیه، هه‌ر كارمه‌ندێك كاری نه‌شیاو بكات له بابه‌تی نووسینی شت له‌سه‌ر ده‌رگای ماڵان یان زۆریكردن له ماڵان بۆ پێدانی جه‌ژنانه رووبه‌رووی لێپێچینه‌وه ده‌بێته‌وه".