نه‌وا
به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی عیراقی به شێوه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه بڕیار درا به هاوكاریكردنی مادی به بڕی 2 هه‌زار یۆرۆ بۆ هه‌ر په‌نابه‌رێك كه بگه‌ڕێته‌وه.
شێخ حسێن حه‌مه ساڵح نوێنه‌ری ده‌زگای لوتكه له یۆنان رایگه‌یاندووه، له میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا شۆرش خالید باڵوێزی عیراق له‌یۆنان پێی راگه‌یاندووه هه‌ر په‌نابه‌رێكی عیراقی كه ئیستا نیشته‌جێی وڵاتی یۆنانه ده‌یه‌وێت ئاره‌زومه‌ندانه بگه‌ڕێته‌وه هاوكاری كارئاسانی بۆ ده‌كرێت و بۆ هه‌ركه‌سێك بگه‌ڕێته‌وه بڕی 2 هه‌زار یۆرۆ وه‌رده‌گرێت و ئه‌گه‌ر خێزانیش بن بۆ هه‌ر تاكێك له‌و خێزانه ئه‌و بڕه پاره‌یه خه‌رجده‌كرێت.
نوێنه‌ری ده‌زگای لوتكه راشیگه‌یاند، له‌ده‌رئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ریه‌ك له باڵیۆزی عیراق له یۆنان و جۆرج كوموتساكوس وه‌زیری كۆچ و كۆچه‌رانی ئه‌و وڵاته باس له خراپی ره‌وشی په‌نابه‌ران و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی خێرا‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كان كراوه‌و چه‌ند پێشنیار و بڕیارێكیش سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی له لایه‌ن هه‌ردوو لاوه بڕیاری له‌سه‌ردراوه.
راشیكه‌یاند ، بڕی ئه‌و هاوكاریه سه‌رجه‌م ئه‌و كۆچه‌ر و په‌نابه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه له پێش 1-1-2020 چونه‌ته ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ش ئاره‌زوو مه‌ندانه‌یه‌وه هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه، بۆناونوسین و رێكار و رێنمایه‌كانی خۆتۆماركردن، ده‌بێت سه‌ردانی باڵیۆزی عیراق بكات له یۆنان- ئه‌سینا.