په‌رله‌مانتارێكی سوننه‌: عیراق پێویستی به‌ ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌یه‌

11/05/2020 عێراق

نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی سوننه‌ی عیراق باس له‌ پێویستی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له‌ وڵاته‌كه‌ به‌تایبه‌تی بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، كه‌ بڕیاری په‌رله‌مان په‌رله‌مان بۆ ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كان یاساییه‌، به‌ڵام په‌له‌ی تێدا كراوه‌.
فالح عیساوی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانی هێزه‌كان، كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك حزب و لایه‌نی سوننه‌ پێكهاتووه‌، رایگه‌یاند، پێویسته‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هێزه‌كانی له‌ عیراق بهێڵێته‌وه‌ و له‌ رووی راهێنان، پێدانی زانیاری هه‌واڵگری و هێرشی ئاسمانی دژی داعش هاوكاری هێزه‌ عێراقیه‌كان بكه‌ن.
وتیشی، ئه‌گه‌ر چی بوونی هێزی بیانی له‌سه‌ر خاكی عێراق مایه‌ی قبوڵكردن نییه‌، به‌ڵام بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عیراقه‌ و حكومه‌ت له‌ بواره‌كانی ئه‌منی و ته‌ندروستی و ئابوری پێویستی به‌ هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكایه‌ و پێویسته‌ تا چه‌ند ساڵی تر و تا ئه‌و كاته‌ی داعش به‌ ته‌واوه‌تی له‌ ناده‌چێت، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراقدا بمێننه‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری په‌رله‌مان بۆ ده‌ركردنی هێزه‌ بیانیه‌كانیش وتی، ئه‌و بڕیاره‌ یاساییه‌، به‌ڵام له‌ ژێر فشاری ده‌ره‌كی و به‌په‌له‌ ده‌ركرابوو، به‌ بێ ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌ی وردی بۆ بكرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group