هه‌په‌گه‌ كوژرانی 8 سه‌ربازی سوپای توركیای راگه‌یاند

11/05/2020

نه‌وا
باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه‌ رایگه‌یاند، له‌ چالاكیه‌كی گه‌ریلاكانیان له‌ خواكورك هه‌شت سه‌ربازی توركیا كوژراون و فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیش له‌ ناوچه‌ی زاپ خراوه‌ته‌خواره‌وه‌.
هێزی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) رایگه‌یاند، گه‌ریلاكانیان شه‌وی 10 ی ئایار له‌ گردی لێلكانی سه‌ر ناوچه‌ی خواكورك چالاكیان له‌ دژی سوپای توركیا ئه‌نجامداوه‌ و باره‌گایه‌كیان به‌ ته‌واوه‌تی روخاندووه‌.
راشیگه‌یاندووه‌، له‌و چالاكیه‌دا هه‌شت سه‌ربازی توركیا كوژراون و زیانێكی زۆریش به‌ر بنكه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ كه‌وتووه‌.
هه‌په‌گه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هه‌مان رۆژ له‌ ناوچه‌ی جیلۆی بچوكی سه‌ر به‌ زاپ گه‌ریلاكانیان فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی سوپای توركیایان خستوه‌ته‌خواره‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group